Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ساڵی رابردوو بە گشتی هەزار و ٥٠٠ کەس چوونە ناو رێکخراوە تیرۆریستییەکان. لەماوەی دوو مانگی رابردوودا تەنها سێ کەس چوونەتە شاخ. ئیدی هاووڵاتییانمان لەم ناوچانە چاویان لە دەوڵەتە، بەڵام پرسیارێک دەکەن 'ئایا دەوڵەت جارێکی دیکە ئێمە بەجێ دەهێڵێت بۆ ئەم چەپەڵانە، یان نا؟' پرسیارێکی بەجێیە. هەرگیز جارێکی دیکە ئەم ئەزموونە خراپە دووبارە نابێتەوە. لەسەر گەنجەکانمان لەو ناوچانە بە وەڵام دێین و دەبینە خاوەنیان".
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندی چالاكی ژناندا له ئۆفیسی دۆڵمه باخچه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا توركیا له چەند بوارێک‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت، ئه‌وا له پشت ئه‌وه‌وه دوو وشه‌ی سیحری هه‌ن، ئەوانیش متمانه و سه‌قامگیرییه. ده‌سته‌به‌ركردنی متمانه و سه‌قامگیریش ئه‌ركی ئێمه‌یه".
یڵدرم گوتی: "ته‌نیا له 2007 ـه‌وه تاکو ئێستا هه‌لی كارمان بۆ حه‌وت ملیۆن هاووڵاتیمان ده‌سته‌به‌ركردووه. له‌نێو وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوورییدا، له‌رووی زۆرترین رێژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كاره‌وه ریزبه‌ندی دووه‌ممان گرتووه. هه‌روه‌ها له‌نێوان ساڵانی 2007-2015دا، له‌و وڵاتانه‌ین كه زۆرترین رێژه‌ی هه‌لی كار بۆ ئافره‌تان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دابینكراوه. ئه‌وه با به‌و واتایه نه‌یت؛ له وڵاتانی ئه‌ورووپا باشترین، له وڵاتانی رێكخراوی هاریكاری و گه‌شه‌پێدانی ئابوورییش باشتر نین. باس له توانای ساڵانی رابردوو ده‌كه‌م. لێره زۆر رێگا هه‌یه بۆی بچین، مه‌ودای زۆر هه‌یه بیبڕین".
- "هێشتا به‌شداریی ژنان له‌ده‌ستی كاردا وه‌ك پێویست نییه"
یڵدرم رایگەیاند: "لە پرسی خستنە سەر کاردا بەهێواشی دەڕۆین. هێشتا رێژەی بەشداری ژنان لە کاردا کەمە. رێژەی پیاوان و ئافرەتان لە تورکیا بە نزیکەی وەک یەکن بگرە ئافرەتان لەسەدا یەک لەپیاوان زیاترن، وابزانم رێژەکە لەسەدا ٥١-٤٩ یە. هەربۆیە توانراوە لەسەدا ١٠ ئەو رێژەیە زیاد بکەین. دەبێت زیاتری بکەین. ئەوەش ئێوە دەبێت بیکەن، ئێوە دەبێت بوار بدەن بە هاورەگەزەکانتان. مادام رەخنەتان لە پیاوان هەیە،وانیە؟ دەی کەواتە ئێوە جیاوازیەکی ئەرێنیانە دەستپێ بکەن".
ناوبراو باسی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش كرد كه رووبه‌ڕووی توركیا بوونه‌ته‌وه.
سەرۆکوەزیران گوتیشی: "یەکێک لەو بابەتانەی دەبێت هەڵوەستەی لەسەر بکەین ئەو هەڕەشانەیە کە لەسەر وڵاتمانە. دەبێت وڵاتمان دژ بەم هەڕەشانە یەکریزی و پێکەوەژیانی خۆی بپارێزێت. ئەمە هەندێکجار لەبەرچاو دەگیرێت. بەراستی تورکیا جەنگێکی گەورە دەکات. لەناوخۆدا نا، بەڵکو سەرچاوەی دەرەکین لەناوخۆدا پەیڕەو دەکرێت، بەداخەوە رووبەڕووی هێرشێکی بێ هاوتا بووینەتەوە".
- "ژێرخانی هه‌واڵگریمان له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه به‌هێزتر ده‌كه‌ین"
یڵدرم گوتی: "بەتایبەتی لە ماوەی ٥-٦ ساڵی رابردوودا لە عێراق و سووریا بۆشایی ئیدارەدان و دەسەڵاتداری درووست بوو، ئەمەش بووە هۆی رەخساندنی زەمینە بۆ ئەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان روو بکەنە ئەو وڵاتانە. ئەمە زیان بە ئێمە دەگەیەنێت. خۆی ئێمە نزیکەی ٤٠ ساڵە رووبەڕووی کێشەی تیرۆر بووینەتەوە. ئەم کێشەی تیرۆرە دیسانەوە بووە هۆی تێکدانی سەقامگیری لەم ناوچانەدا".
ناوبراو له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه گوتی،"رێکخراوی تیرۆریستی دەستی کردووە بەچی؟ ئیتر بانگەواز دەکەن و دەڵێن 'دەبێت بەبێ یاسا‌و بێ هاوتا هێرش ئەنجام بدەن و بێ جیاکاری سیڤیل - سەرباز ،بەدوای کردەوەیەکەوەبن کە دەنگ بداتەوە'. هەر بۆیە دەبێت ئێمەش ژیرخانی تەکنیکی خۆمان زیاتر بکەین و هەواڵگریەکانمان لەبارەی دۆخی ئەمنیەوە بەهێزدەکەین. واتە رێگری لەسەدان کردەوە دەگرین بەڵام لەوانە دانەیەکمان لەدەست دەردەچێت، ئەوکات رووبەڕووی ئەنجامێک دەبینەوە کە نیگەرانمان دەکات".
له‌وباره‌وه به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا، "له‌ئێستادا به‌هۆی سووربوونمان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناو توركیادا و به‌تایبه‌ت دوای سیاسه‌تی خه‌نده‌ق و چاڵ هه‌ڵكه‌ندن، په‌كه‌كه به‌ته‌واوی تێكچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و لاواز بووه. لێره‌دا له وڵاتانی باشوورمانه‌وه هاوكاری و پشتگیری‌یان بۆ دێت. به‌داخه‌وه گه‌یشتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ستی داعش و په‌یه‌ده‌وه‌یه، بۆ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ش ده‌ستیپێكردووه. ده‌ستكراوه به به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه له چالاكییه‌كانیان له‌ناوخۆی وڵات‌دا. بێگومان ئه‌مه‌ش كاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی لای ئێمه سه‌ختتر كرد. چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو كه‌وتووه‌ته ده‌ستیانه‌وه".
یڵدرم باسی له ئامانجه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتیش كرد و گوتی: "کەسانێک دەڵێن 'بۆچی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتتان دەست پێ‌کرد؟ ئێمە لەوێ چ کارێکمان هەیە؟' دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات تورکیا بەتەواوی واتا بە کاری خۆی هەڵستا. ئەگەر دەستمان پێ نەکردبووایە 'مووشەک لە عەنتاب و کلیس دەکەوتەوە. دەیان هاووڵاتیی گیانیان لەدەست دەدا، دەیانگوت کوا دەوڵەت بۆ بە ئەرکی خۆی هەڵناستێت؟' رێگەچارە ئەوەیە بەر لەوەی هەڕەشە بێتە بەر دەرگات رای بگریت. ئێمە خاکی خۆمان بچێنین و بیدرووینەوە بەسمانە. ئێمە کارمان بە خاکی سووریا نییە. هۆکاری بوونی ئێمە لەوێ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گیان و ماڵی هاووڵاتییانمانە کە لەو سنوورانە دەژین و پێش‌گرتن لەو هەڕەشانەی لەوێوە لەسەرمانن. لەبەر ئەمە ئێمە لەوێین".
- "له‌دوو مانگدا ته‌نها سێ كه‌س چوونه‌ته شاخ"
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتیشی: "ساڵی رابردوو بە گشتی هەزار و ٥٠٠ کەس چوونە ناو رێکخراوە تیرۆریستییەکان. لەماوەی دوو مانگی رابردوودا تەنها سێ کەس چوونەتە شاخ. ئیدی هاووڵاتییانمان لەم ناوچانە چاویان لە دەوڵەتە، بەڵام پرسیارێک دەکەن 'ئایا دەوڵەت جارێکی دیکە ئێمە بەجێ دەهێڵێت بۆ ئەم چەپەڵانە، یان نا؟' پرسیارێکی بەجێیە. هەرگیز جارێکی دیکە ئەم ئەزموونە خراپە دووبارە نابێتەوە. لەسەر گەنجەکانمان لەو ناوچانە بە وەڵام دێین و دەبینە خاوەنیان".