Rewa Mahmut Hasan
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما رەزامەندی لەسەر بوودجەی ٢٠١٧ی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی نیشاندا کە بڕەکەی ٦١٩ ملیار دۆلارە.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە ئۆباما واژووی لەسەر یاسای دەسەڵاتدانی بەرگری میللی کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی دەکرد هەندێک گۆڕانکاریی لەسەر خەرجی نەشیاو ئەنجام بدرابایە.
ئۆباما ئاماژە بەوەدەکات کە جارێکی دیکە کۆنگرێسی ئەمریکا بێ ئومێدیان کردووە لەبارەی چاوەڕوانییەکانی بۆ ئەنجامدانی ریفۆرم لەسەر خەرجی ناپێویست و ئاشکراشی کردووە کە ئەو سەرچاوانەی دەبوو بۆ شتی کاریگەرتر بەکاربهاتنایە کە لەشوێنی دیکەدا دابەش کراون.
لەو بەشە بوودجەی پێنتاگۆندا بڕی ٦٧ ملیار دۆلار بۆ جەنگ تەرخان کراوە.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەبەرامبەر ٧ دەنگی نەخێر ٩٢ ئەندام دەنگی بەڵێیان دابووە پرۆژە یاسای بوودجەی پێنتاگۆن، لە کۆنگرێسیش هەفتەی پێشوو بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامەکانی پرۆژەکە تێپەرێنرا.
لەدواساتدا برگەیەک بۆ پرۆژەکە زیاد کراوە کە ئاماژە بەوە دەکات، لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت مووشەکی بەرگریی ئاسمانی گواستراوە بداتە ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
لە ئێستاشدا مشتومڕ لەسەر ئەوەیە کە ئایا یەپەگە و پەیەدە لەچوارچێوەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەو یارمەتیانە دەیانگرێتەوە یاخود نا؟