Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
قودس - AA
- سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و پابه‌ند نابن پێیه‌وه، كه داوا ده‌كات ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی چالاكییه‌كانی بونیاتنانی نشینگه‌ی نایاسایی له خاكی فه‌له‌ستیندا رابگرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و پابه‌ند نابن پێیه‌وه، كه داوا ده‌كات ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی چالاكییه‌كانی بونیاتنانی نشینگه‌ی نایاسایی له خاكی فه‌له‌ستیندا رابگرێت.
ناتانیاهو له راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند: "ئیسرائیل ئه‌م بڕیاره ره‌تده‌كاته‌وه و پابه‌ندی سزاكانی نابێت. ئیسرائیل به كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و دۆسته‌كانیان له دیموكرات و كۆمارییه‌كانی نێو كۆنگرێس كارده‌كات بۆ له‌ناوبردنی كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی بڕیاره‌كه".
ناوبراو ره‌خنه‌ی له باراك ئۆباماش گرتووه و سه‌باره‌ت به حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نووسیوویه‌تی: "به‌وه نه‌وه‌ستاوه كه شكست بهێنێت له به‌رگریی كردن له ئیسرائیل‌دا و له‌ژێره‌وه به‌نهێنی كاری كردووه".
ناتانیاهو له‌ده‌قی راگەیەنراوەکە ده‌ڵێت: "ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه نه‌یتوانیوه هیچ كارێك بكات له‌باره‌ی كوژرانی نیو ملیۆن مرۆڤ له سووریا، دژی تاكه دیموكراسیی جیهان "ئیسرائیل" سه‌نگه‌ری گرنووه و دیواری گریان "دیواری بوراق"ی به خاكی داگیركراو ناوبردووه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به 14 ده‌نگی به‌ڵێ بڕیاری راگرتنی بونیاتنانی نشینگه‌كانی جووله‌كه‌ی له خاكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه په‌سه‌ندكردبوو.
ئه‌مریكا كه هه‌میشه دژی ئه‌و ره‌خنانه وه‌ستاوه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاراسته‌ی ئیسرائیلی كردووه و بۆ جاری یه‌كه‌م ده‌نگی سپیی له‌سه‌ر بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌باره‌ی ئیسرائیله‌وه به‌كارهێنا.
ئه‌م ده‌نگه‌ی ئه‌مریكا كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه.