جيهان

دەستگیرکردنی نۆ فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیل

- لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، نۆ فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.

Zana Natık Kerem  | 15.07.2019 - نوێکردنەوە : 16.07.2019
دەستگیرکردنی نۆ فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیل

Quds

قودس ــ AA

لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، نۆ فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە زنجیرەیەک ھەڵمەتی بۆ دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوا، ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکدا ھاتووە "لە میانی ھەڵمەتەکاندا، نۆ فەڵەستینی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکراون".

بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی بنکەکانی ئەمنی کراون.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە سوپای ئیسرائیل بەردەوام ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و ھەڵدەکوتێتە سەر ماڵان و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەکات.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın