Cem Genco,1 23
15 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2019
هاتای – AA
هونهرمەندی نیگارکێشی سووری، عه‌بدولستار سەتوف كه خه‌ڵكی سووریایه و له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی پارێزگای هاتای گیرساوه‌ته‌وه قاره‌مانێتی و خۆڕاگری گه‌لی توركیای به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ له تابلۆیه‌كی مۆزایكدا نه‌خشاند.
عه‌بدولستار سەتوف به مه‌به‌ستی نیشاندانی قاره‌مانێتی و خۆڕاگری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خه‌ڵكی توركیا به‌رامبه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ تابلۆیه‌كی مۆزایكی كێشا.
دوای حه‌وت مانگ له هه‌وڵ و ماندووبوون و له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌یدا كه شه‌ش كه‌سن هونهرمەندی نیگارکێشی سووری، عه‌بدولستار سەتوف توانی تابلۆكه ته‌واو بكات كه به‌رزی ٧٥ سانتتیمهتره و پانییەکەی یه‌ك مه‌تر و ٣٠ سانتیمه‌تره.