Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
برۆكسل - AA
ناتۆ كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی كۆریای باكوور كه به‌یانی ئەمڕۆ ئه‌نجامیدا و، داوایكرد وه‌ڵامی جیهانی بدرێته‌وه.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستوڵتهنبەرگ، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاند: "كۆریای باكوور به‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كیه بێ گوێدان دووباره بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێشێلكردووه".
ستوڵتهنبەرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی پیۆنگیانگ به‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌ی ئه‌نجامیداوه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاشتیی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروستكردووه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته وه‌ڵامێكی جیهانی بدرێته‌وه.