Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان – AA
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک رایگەیاند کە ژیانی ١٥ هەزار هاووڵاتی سڤیل لە شاری رەققە لەژێر مەترسیدایە.
دوجاریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە تا دێت رەوشی رەققە بەرەو خراپتر دەچێت و خەڵکەکەی بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی، خۆراک و ئاسایشەوە دەناڵێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا ژیانی ١٥ هەزار هاووڵاتی گەمارۆدراو کە ژن و منداڵیان لەنێوە لە شاری رەققە لەژێر مەترسیدایە. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا لە مانگی تەمووزەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٥١ هەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و ئەم ژمارەیە تەنها لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە نزیکەی ٣٠ هەزار کەس.
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک ئاماژەی بەوەدا کە بەهاوکاری هاوبەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە توانیوویانە خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە بکەن. لە مانگی ئابدا هاوکاری ٣٣٣ هەزار کەسیان لە ٥٨ ناوچە کردووە کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.