Abdullah Shukur
27 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازیی شاری رەققە نیگەرانە لە زيانى گیانی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کەسی سڤیل.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی، رایگەیاند کە چەندین ھەواڵی جیا لەبارەی زیانی خەڵکی سڤیل و رووخانی قوتابخانە و ناوەندەکانی بازاڕ، بەھۆی ھێرشە ئاسمانییەکان بڵاوکراوەتەوە.
حەق راشیگەیاند کە بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازیی شاری رەققە نیگەرانن لە زيانى گیانی نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کەسی سڤیل لەو ناوچانەی کە ژمارەی دانیشتوانی تێدا زۆرە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێ کە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، قوتابخانەیەکی لە رۆژئاوای شاری رەققە بۆردومانکردووە کە سەدان پەنابەر خۆی تێدا حەشار دابوو.
لەلایەکی دیکەش، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری ھێرشی ئاسمانی لە دەروپشتی شاری رەققە ئەنجامدراوە و لێکۆڵینەوەش لە دەنگۆییەکانی زیانی گیانی خەڵکی سڤیل لەو ناوچەیە دەکرێت.