رەققە
بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەكانی سوریا، پاش شەڕوپێكدادانێكی قورس لە نێوان چەكدارانی رێكخراوی داعش و سوپای سوریا، فڕۆكەخانەی سەربازی تەبقا لە شارۆچكەی تەبقای سەر بە شاری رەققە كەوتە ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی داعش كە تێایدا ژمارەیەكی زۆری سەربازی سوپای سوریا كوژراو بەشێكیشی وەك بارمتە دەستبەسەركرا.
لە لایەكی دیكە كۆنسەی شۆڕشی گشتی سوریا و كۆمیتەی هەماهەنگی ناوخۆیی سوریا هەواڵی كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی سەربازی تەبقا یان لە لایەن رێكخراوی داعش پشتڕاست كردووە.
رێكخراوی داعش لە سەرتایی ئەم مانگە رایگەیاندبوو كە دەستی گرتووە بەسەر 93 بنكەی سەربازی بچوكی سەر بە سوپای سوریا لە شاری رەققە.