Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
- "بە درێژایی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئاستانا تورکیا تێڕوانین و هەڵسەنگاندنەکانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی گۆڕەپانەکەی لە بارەی دیاریکردنی سنووری ناوچە داماڵراوەکان لە پێکدادان لە پارێزگای ئیدلب بەهەند وەرگرت بە سیفەتی ئەوەی لایەنی دڵنیاییدەری ئەوانە و رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە".
- چاودێرانی سێ وڵاتەکە (تورکیا، رووسیا و ئێران) لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێری سنووری ئەو شوێنانەی (لە ئیدلب) ناوچەی داماڵراو لە پێکدادانی لێ دروست دەکرێت، جێگیر دەکرێن".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "بە درێژایی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئاستانا تورکیا تێڕوانین و هەڵسەنگاندنەکانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی گۆڕەپانەکەی لە بارەی دیاریکردنی سنووری ناوچە داماڵراوەکان لە پێکدادان لە پارێزگای ئیدلب بەهەند وەرگرت بە سیفەتی ئەوەی لایەنی دڵنیاییدەری ئەوانە و رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە".
لە بارەی ئەنجامەکانی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئاستانا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. کە ئاماژەی بە واژووکردنی لێکتێگەیشتنێک کردووە بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵراو لە پێکدادان لە پارێزگای ئیدلب و دەوروبەری.
لە بەشێکی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "چاودێرانی سێ وڵاتەکە (تورکیا، رووسیا و ئێران) لە خاڵەکانی پشکنین و چاودێری سنووری ئەو شوێنانەی (لە ئیدلب) ناوچەی داماڵراو لە پێکدادانی لێ دروست دەکرێت، جێگیر دەکرێن. ئەرکی سەرەکی هێزەکانی چاودێری رێگەگرتنە لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن و دیاریکردنی پێشێلکارییەکانی ئاگربەستەکەیە. کارەکانی هێزەکانی چاودێری بە شێوەی هەماهەنگی لەلایەن ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کە لە سێ وڵاتە دڵنیاییدەرەکە پێک دێت، بەڕێوە دەچێت".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە، بە درێژایی گەڕی شەشەمی دانوستانەکانی ئاستانا تورکیا تێڕوانین و هەڵسەنگاندنەکانی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکانی گۆڕەپانەکەی لە بارەی دیاریکردنی سنووری ناوچە داماڵراوەکان لە پێکدادان لە پارێزگای ئیدلب بەهەند وەرگرت بە سیفەتی ئەوەی لایەنی دڵنیاییدەری ئەوانە و رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە.