Cüneyt Karadağ,Mohammed Baqi Hussein
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
به‌رلین - AA
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، جۆرج سترهیتهر ره‌خنه‌ی له بڕیاری ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستان گرت و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه.
سترهیتهر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی، باسی له گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی كه ماوه‌ی دوو ساڵه كۆنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی له ئه‌نجامدانی گشتپرسی گرت.
سترهیتهر رایگه‌یاند وڵاتەكه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجامدانی گشتپرسی به‌بێ ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه ئه‌ڵمانیا بانگه‌واز له لایه‌نەكان ده‌كات بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ.
هه‌روه‌ها سترهیتهر به توندی ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكووری كرد.