جيهان

"ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکاریەکین بۆ شاری کەرکووک"

سەرۆکی ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاریکاری تورک (تیکا)، سەردار چام رایگەیاند وەک تورکیا و تیکا ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکارییەکن بۆ ئەوەی شاری کەرکووک ببێتە ناوەندی ئاشتی و ئاسوودەیی و برایەتی.

Abdullah Shukur  | 22.02.2019 - نوێکردنەوە : 22.02.2019
"ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکاریەکین بۆ شاری کەرکووک"

At Ta mim
کەرکووک - AA

سەرۆکی ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاریکاری تورک (تیکا)، سەردار چام رایگەیاند کە سەرکەوتن و دەوڵەمەندی لە شاری کەرکووک بەردەوامە و ئەوانیش وەک تورکیا و تیکا ئامادەی پێشکەشکردنی گشت ھاوکاریەکن بۆ ئەوەی شاری کەرکووک ببێتە ناوەندی ئاشتی و ئاسوودەیی و برایەتی.

چام لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی شاری بەغدای پایتەخت و سەڵاحەدین و شارۆچکەی توزخورماتووی کرد و پاشانیش درێژەی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی خۆی لە شاری کەرکووک دا.

سەرۆکی تیکا، لە شاری کەرکووک لەگەڵ پارێزگای کەرکووک، راکان سەعید و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای که‌رکووک کۆبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخرا و تێدا سەردار چام رایگەیاند کە سەرکەوتن و دەوڵەمەندی لە شاری کەرکووک بەردەوامە و ئەوانیش وەک تورکیا و تیکا ئامادەیی پێشکەشکردنی گشت ھاوکارییەکن بۆ ئەوەی شاری کەرکووک ببێتە ناوەندی ئاشتی و ئاسوودەیی و برایەتی.

لەلایەکی دیکەش، راکان سەعید رایگەیاند کە تورکیا بە درێژای ساڵان لە کاتی سەخت ھەمیشە پشتیوانی لە عێراق لە سەرجەم بوارەکان کردووە.

راکان سەعید خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەھۆی سەردانی سەرۆکی، تیکا سەردار چام و باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا، فاتح یڵدز بۆ شاری کەرکووک و ئەوەیشی روونکردەوە کە ئەم سەردانانە نیشانەی ئەو گرنگییە کە بە شاری کەرکووک دەدرێ، خۆشحاڵی خۆیشی لەمبارەیەوە دەربڕی.

راکان سەعید جەختیشی لەوە کردەوە کە چاوەڕێی پشتیوانی تورکیا لە بوارەکانی رۆشنبیری، پەروەردە و تەندروستی و وەبەرھێنان و ھاوکات فڕۆکەخانەی نوێی شاری کەرکووک دەکەن.

لە پاڵ ئەمەش باڵیۆزی تورکیا لە شاری بەغدا، فاتح یڵدز رایگەیاند کە بۆ ئاسایکردنەوەی ژیان لە شاری کەرکووک، تورکیا ئامادەیە لە گشت بوارەکان کاری پێویست بکات و کردنەوەی ناوەندی پێدانی ڤیزا، بووەتە سەرتایەک بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لەو شارە. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın