Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
22 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا، نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی "پاراستنی ئاشتی"دا و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه، له سووریا ده‌مێننه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز، به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، بڵاوكرده‌وه.
سارا سانده‌رز له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه "گرووپێكی بچووكی سه‌ربازیی كه له نزیكه‌ی ٢٠٠ پێكدێن، له چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاشتیدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه له سووریا ده‌مێننه‌وه".
سانده‌رز ورده‌كاریی دیكه‌ی له‌وباره‌وه‌یه بڵانهكردووهتهوه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه له دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج.