"له به‌ندینخانه‌ی ئه‌سه‌د به‌هۆی هاواری منداڵان خه‌ومان لێنه‌ده‌كه‌وت"
- "ماوه‌ی ١٠ رۆژ كه‌س نه‌هات به‌لامداو لێم بپرسێته‌وه. به‌رده‌وام له‌ده‌رگام ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار بكه‌م. كه‌س قسه‌ی نه‌كرد، وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. ته‌نیا ده‌نگی ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌بیست، ده‌نگی منداڵم ده‌بیست".
İdlib
ئیدلب - AA
سه‌مه‌ر خالید یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی سووریا كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له به‌ندینخانه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ئازار بۆته‌وه.
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه شه‌وان به‌هۆی هاوار و ناڵه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دراوان و ده‌نگی منداڵان خه‌وی لێنه‌كه‌وتووه.
بزاوتی ویژدانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئامانج له دامه‌زراندنی داواكردنی ئازادی و راكێشانی سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كه بۆ ئه‌و مامه‌ڵه نه‌شیاو و خراپ و ئه‌شكه‌نجانه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت له به‌ندینخانه‌كانی سووریا كه هاوشانی جه‌نگی سووریا به درێژایی ٨ ساڵ به‌رده‌وامه، رۆژی رابردوو له شار ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه. بزاوته‌كه تا ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ئافره‌تان، به‌شداری چالاكیه‌كان ده‌كات.
له‌و رێیه‌وه ئاژانسی ئانادۆڵو توانی بگات به سه‌مه‌ر خالید كه یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی له زیندانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری بینیوه.
سه‌مه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه له ٢٠١٤ دا له دیمه‌شق ده‌گیرێت له‌كاتێكدا به‌نیاز بووه بچێته‌وه ماڵی خۆیان، له‌سه‌ر رێگاكه‌ی تیمێك چاوه‌ڕێیان كردووه و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی:
"ئه‌وه‌ی منی ده‌ستگیر كرد كه‌سێكی سڤیل بوو، گوتی 'بێ ئه‌وه‌ی بجوڵێی پێشم كه‌وه، ئه‌گه‌ر رابكه‌یت ئه‌وا ده‌مریت. خێزان و منداڵه‌كانت له‌ده‌ستماندان. ته‌نیا تۆ ماوی'. به‌و چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم. دواتر بردیانمه به‌ندینخانه. ورده ورده ده‌نگم ده‌بیست. ده‌نگی ئه‌وانه‌م ده‌بیست كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن. زیاتر ده‌نگی منداڵم گوێ لێده‌بوو. له‌خۆمم ده‌پرسی له‌كوێم. زۆر ساردبوو. له به‌شێك بردیانم بۆ خانه‌یه‌كی ته‌نیا. له‌وێ زۆر ترسام. له‌وێ به‌رده‌وام ده‌مپرسی چی به‌سه‌ر منداڵه‌كان و خێزانه‌كه‌م دێت. ماوه‌ی ١٠ رۆژ كه‌س نه‌هات به‌لامداو لێم بپرسێته‌وه. به‌رده‌وام له‌ده‌رگام ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار بكه‌م. كه‌س قسه‌ی نه‌كرد، وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. ته‌نیا ده‌نگی ئه‌شكه‌نجه‌م ده‌بیست، ده‌نگی منداڵم ده‌بیست".
- "كاتی تۆ هات. پێسته‌كه‌ت كه‌وڵ ده‌كه‌ین"
سه‌مه‌ر ئه‌لخالید له‌درێژی گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه خه‌مناكه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه دوای ١٠ رۆژ بۆ لێپرسینه‌وه بردوویانه‌ته ژوورێكی تر و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت له گێرانه‌وه‌ی چیرۆكه سامناكه‌كه‌ی:
"ده‌ستوچاویان به‌ستمه‌وه و بردیانم بۆ لێپرسینه‌وه. ٢٠٠ مه‌ترێك رۆیشتم و گوتیان 'سه‌ره‌ت هات. پێسته‌كه‌ت كه‌وڵ ده‌كه‌ین'. وه‌ك سه‌هۆڵبه‌ندان وابوو. له‌سه‌رمادا ده‌سته‌كانم مۆر بووبوونه‌وه، هه‌موو گیانم ده‌خورا. ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم هه‌روا دوو سه‌عاتێك رایگرتم. ده‌یگوت، 'تۆ سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانی. پێمان ناڵێیت كه ئه‌وان له‌كوێن. تۆ ناپاكی نیشتمانیت.' به‌رده‌وام جوێنیان ده‌دا".
سه‌مه‌ر ئه‌لخالید ده‌ڵێت ''من خاوه‌نی كۆرسی قورئان بووم و به تۆمه‌تی هاندانی خه‌لك بۆ رق و كینه تاوانبار كرابووم و ده‌یانگوت، یان هه‌موو شتێك ده‌ڵێیت، (به‌نیشاندانی ئه‌و كه‌سه‌ی كاری ئه‌شكه‌نجه‌دان بوو)یان ئه‌مه ده‌تتۆپێنێت. گوتم دان ئه‌نێم به هه‌موو شتێك‌دا كه كردوومه یان نه‌م كردووه. به كوشتنی خێزانم و منداڵه‌كانم هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم . بێتاقه‌ت بووم".
- '' تۆ له‌قسه تێناگه‌یت. ئه‌تكوژین''
سه‌مه‌ر ده‌ڵێت دوای ئه‌وه بورامه‌وه و پاشان گوتی:
"گوتیان 'تۆ له‌قسه تێناگه‌یت. ئه‌تكوژین'. دواتر ده‌ستیان كرد به ئه‌شكه‌نجه‌دان. كاره‌بایان لێدام. به‌رده‌وام پێیان ده‌گوتم دانی پێدا بنێ.' پێمان بڵێ گرووپه چه‌كدارییه‌كان له‌كوێن، دان بنێ به‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌شاریته‌وه.' شه‌وان خه‌وم لێنه‌ده‌كه‌وت به‌هۆی هاواری ئه‌و منداڵانه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌دران. ته‌نیا گوێمان له هاواری منداڵان ده‌بوو. سێ ژن و سێ منداڵی یه‌ك خێزان له‌وێ هه‌بوون. له تاریكی‌دا سه‌یری منداڵه‌كه‌م ده‌كرد. هه‌ركاتێك منداڵه‌كه‌م ده‌بینی بیری منداڵه‌كه‌ی خۆمم ده‌كه‌وته‌وه، ده‌ستم ده‌كرد به هاوار. پێیان ده‌گوتم منداڵه‌كانت له خانه‌كه‌ی ته‌نیشتماندایه".
سه‌مه‌ر خالید باس له‌وه ده‌كات وێنه‌ی خه‌ڵكه‌كه زۆر خراپ بوو هه‌موو كه‌س خۆی ده‌خوراند و ده‌ڵێت، ''كرم له‌شی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خواردبوو. به‌ندینخانه‌كه زۆر تاریك بوو. ته‌نیا ئه‌و كاتانه رووناكیمان ده‌بینی كه ده‌رگاكی به‌شه‌كه ده‌كرایه‌وه. منیان برده خانه‌یه‌كی یه‌ك كه‌سیه‌وه. زۆر ته‌سك بوو. ته‌نانه‌ت شوێنی دانیشتنیش نه‌ده‌بوویه‌وه. ئێسقانه‌كانم وشك هه‌ڵات هێنده به‌پێوه‌بووم. به‌وچه‌شنه شه‌ش مانگ به‌رده‌وام بوون له لێپێچینه‌وه. دواتر بردیانمه شوێنی به‌كۆمه‌ڵ. دكتۆر و زانا و مامۆستای ئاینی لێ‌بوو. پوكابوونه‌وه. ئه‌وان زۆر له‌من زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌یان بینیبوو. دۆخی هه‌موویان یه‌ك له‌یه‌ك خراپتر بوو. هه‌ندێك ئافره‌ت له‌وێ ده‌رچوون. هه‌ندێكیان هێشتا له‌وێن".
به‌گێڕانه‌وه‌كانی سه‌مه‌ر خالید بێت هه‌موو جۆره ئه‌شه‌كه‌نجه‌یه‌كیان له‌و به‌ندیخانه‌یه به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت، "ساناترینیان ئه‌وه‌بوو ده‌ستیان به ئاسمانه‌وه ده‌به‌سته‌وه‌و هه‌ڵیانده‌واسیت. به جلی ژێره‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی گه‌نجه‌كانیان ده‌دا. به‌رده‌وام ناڵه‌و هاواری منداڵانمان گوێ لێده‌بوو. شه‌ش مانگ به‌و جلانه‌ی به‌رمه‌وه مامه‌وه. ده‌ترسام له‌وه‌ی كه‌سێك له‌پڕ بێته ژوور بۆیه نه‌ده‌چوومه سه‌رئاو. ٦ مانگ خۆم نه‌شت".
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه ناوی زیندانییه‌كان به ژماره ده‌خوێنرایه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بێت لانی كه‌م ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له به‌ندینخانه‌كانی رژێمدا له سووریا ماونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیاریه‌كان، ١٣ هه‌زار و ٥٠٠ ئافره‌ت له به‌ندینخانه‌كانی رژێمدا ئه‌شه‌كنه‌جیان بینیوه یان ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌ر. زیاتر له ٧ هه‌زار ئافره‌ت زیاتر هێشتا له به‌ندینخانه‌كانی رژێم له‌چاوه‌ڕوانی مردندان.