Burak Karacaoğlu,Halit Süleyman,Mohammed Baqi Hussein
27 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئیدلب - AA
له‌ماوه‌ی هه‌شت رۆژی رابردوودا، له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سەر ناوچه‌كانی سه‌ربه حه‌له‌ب و ئیدلب كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی "ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان"، حه‌وت نه‌خۆشخانه و شه‌ش خوێندنگه كراونه‌ته ئامانج.
له 19ی ئه‌یلووله‌وه ناوچه‌كانی باشوری ئیدلب له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای حه‌له‌ب به‌چڕی بۆردومان ده‌كرێن.
نه‌خۆشخانه و خوێندنگه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌كرێنه ئامانجی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان.
له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌خۆشخانه و خوێندنگه‌كان به‌جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن.
له‌ماوه‌ی هه‌شت رۆژی رابردوودا، له شارۆچكه‌ی دار‌ت عززهی حه‌له‌ب نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، له شارۆچكه‌ی كه‌فر نوبیلی ئیدلب سێ نه‌خۆشخانه و له هه‌ریه‌كه له خان شه‌یخون، ناحیه‌كانی تخ و جسر شوغر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كراوه‌ته ئامانج و سێ كه‌سی سڤیلیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له گونده‌كانی مه‌عر زه‌یتییه و حهبیتی ئیدلب دوو خوێندنگه ، له گوندی مەعەرت تحێریم سێ خوێندنگه و له ناحیه‌ی باتوبوی حه‌له‌بیش به‌یانیی ئه‌مڕۆ خوێندنگه‌یه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
له‌ئه‌نجامی هێرشی سه‌ر خوێندنگهكانیشدا كه‌سێكی سڤیل گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌مێك به‌رله ئێستاش له ئه‌نجامی هێرشێكدا له گونده‌كانی یاقوبییه و قونیه‌ی كریستیاننشین له باشووری ئیدلب، كه‌نیسه‌یه‌ك زیانی به‌ركه‌وت. سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان رایانگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه.