ڤێنیزوێلا سنووری به‌رازیل داده‌خات
- سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا نیكۆلاس مادورۆ رایگه‌یاند كه له‌پێناو پاراستنی گه‌لدا، ئه‌مڕۆ سه‌عات ٢٠:٠٠ به‌پێی كاتی ناوخۆ سنووری به‌رازیل داده‌خه‌ن تا كاتێكی نادیار.
Caracas
كاراكاس-AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا نیكۆلاس مادورۆ رایگه‌یاند له‌پێناو پاراستنی خه‌ڵكدا سه‌رله‌ئێواره سنووری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رازیل داده‌خات.
له گوته‌یه‌كیدا كه راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كانه‌وه په‌خش كرا، ماودورۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م ئێواره‌یه سه‌عات ٢٠:٠٠ به‌پێی كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رازیل داده‌خات و هۆكاری بڕیاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی و دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وان بیروبۆچوونی داخستنی سنووره‌كانیان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا پشتگوێ نه‌خستووه.
مادورۆ باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ داخستنی سنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا و هۆشداریشی دایه سوپا كه نه‌كه‌ونه هه‌وڵێكی تێكده‌رانه دژ به ڤێنیزوێلا.
مادورۆ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئیڤان دوكی-ی به به‌رپرس زانی له توندوتیژه‌كانی ٢٣ی شوبات كه وه‌ك مێژووی هاتنه ناوه‌وه‌ی ''یارمه‌تییه‌كانی'' ئۆپۆزسیۆن دیاری كراوه. دوای كۆڵۆمبیا به‌رازیلیش رایگه‌یاندبوو كه ''یارمه‌تی مرۆیی'' ره‌وانه‌ی سنووری ڤێنیزوێلا ده‌كات.
مادورۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به ''یارمه‌تیی'' به‌شێكن له ستراتیژی داگیركاری ئه‌مریكا و دووپاتی كردۆته‌وه كه رێگه نادات به‌و نمایشه.
لای خۆیه‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ٣٠٠ هه‌زار كه‌س پێویستی به‌په‌له‌یان به یارمه‌تی هه‌یه و ٢ ملیۆن كه‌سیش رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ته‌ندروستی بوونه‌ته‌وه و داوا ده‌كات كه یارمه‌تییه‌كان بگه‌نه وڵاته‌كه‌ی و رێگه به هاتنه ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌كان بدرێت.