Mohammed Baqi Hussein
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
ساوپاوڵؤ - AA
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فیدراڵیی بەڕازیل هه‌فته‌ی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی گۆشتی ماوە بەسەرچوو ئه‌نجام دا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چین و شیلی هاورده‌ی گۆشتی به‌ستوویان له‌و وڵاته‌وه راگرت و دواتریش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی هۆنگ كۆنگ، ژاپۆن، سویسرا، مه‌كسیك و جامایكا-ش هاورده‌ی گۆشتی به‌ستوویان له به‌رازیله‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سارد.
كۆریای باشووریش كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هاورده‌ی مریشكی له به‌رازیله‌وه ده‌ركرد، رۆژی سێ شه‌ممه له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه.
سه‌رۆكی بەڕازیل، مایكڵ تیمه‌ر رایگه‌یاند، كۆریای باشوور له بڕیاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی هاورده‌ی گۆشتی به‌رازیلی پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی ئاسایشی خۆراكی هۆنگ كۆنگ رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاورده‌ی گۆشتی به‌ستووی به‌ڕازیلییان هه‌ڵپه‌ساردووه و له‌نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی بەڕازیل، له ساڵی 2016دا هۆنگ كۆنگ به‌بڕی ملیارێك و 840 ملیۆن دۆلار گۆشتی له به‌ڕازیله‌وه هاورده كردووه و له‌پێشه‌نگی به‌كاربه‌رانی گۆشتی ئه‌و وڵاته‌دا دێت.