Emel Öz Gözellik
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
ساوپاوڵۆ- AA
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له به‌ڕازیل ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی زەردە تا له ٧٢٣هوه بۆ ٨٤٦ به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ٢٣٧هوه بۆ ٢٦٠ زیادیكردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕازیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ژماره‌ی كه‌سانی توشبوو به زەردە تا بۆ ٨٤٦ كه‌س و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٢٦٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
پارێزگای میناس گێرایسی به‌ڕازیل زۆرترین حاڵه‌ت و مردنی به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه له‌ماوه‌ی حەوت مانگی رابردوودا تیادا تۆماركراوه كه بریتییه له ٣١٤ حاڵه‌تی زەردە تا و ١٠٣ گیانله‌ده‌ستدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ساوپاوڵۆ، ریۆ دی جانێرۆ و باهیا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ڤاکسیندان كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت له‌و سێ پارێزگایه كه ژماره‌ی دانیشتوانی ٧٦ ملیۆن كه‌سه، پێنج ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاکسیندراون.