Abdullah Shukur
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
غوته‌ى رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره
وێراى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا و راگه‌یاندنى ئاگربه‌ستى بۆ ماوه‌ى پێنج كاتژمێر وه‌ك "وچانى مرۆیى" له‌لایه‌ن رووسیاوه، رژێمى ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى غوته‌ى رۆژهه‌ڵاتیان بۆردومانكرد و به‌م هۆیه‌وه‌ش 28 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له به‌رپرسانى به‌رگرى شارستانى له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات وه‌رگیراون، رژێمى سووریا و رووسیا وێراى بڕیارى ئاگربه‌ستى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بوون له بۆردومانكردنى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
له‌وه‌ته‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ، شارۆچكه‌كانى دوما و هه‌ره‌ستا شاره‌دێیه‌كانى سهكبا، عه‌ربین، حاموریه، به‌یت سه‌وا، جیسرین، میسرابا كه‌فه‌ر-ى سه‌ربه غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بۆردومان كران.
له ئاكامى هێرشى ئه‌سه‌د و رووسیا له حامورییه، 20 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌تن.
هاوكات به‌هۆى بۆردومانى به‌رده‌وامى ناوچه‌كانى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ 28 هاووڵاتی سڤیل كوژراون.
برینداره‌كان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانییه‌وه ره‌وانه‌ى بنكه ته‌ندروستییه‌كانى ناوچه‌كه كران.
له ماوەی 17 رۆژى دواییدا، 862 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.