Sangar Hamad Azeez
22 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
لەندەن - AA
راگەیەندرا لە نزیک پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی تەقە بیستراوە و لایەنی کەم دوو کەس بریندار بوونە.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی بەریتانیا، کەسێک یاخود چەند کەسێکی نەناسراو لەنزیک بینای پەرلەمانی بەریتانیا تەقەیان کرد.
رووداوەکە کە کاتژمێر ١٤:٤٠ خولەک بە کاتی بەریتانیا روویدا، دەستبەجێ هەواڵدرایە نزیکترین خاڵی پۆلیس لەناوچەکە.
راگەیەندرا کە لە رووداوەکە دووکەس بریندار بوون.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لەکاتی روودانی رووداوەکە دانیشتنی پەرلەمان هەبووە و بەهۆیەوە رێگە نەدراوە پەرلەمانتارەکان بیانەکە جێبهێڵن.
بە گوێرەی گوتەی شایەتحاڵێکیش پەلاماردەرەکە بەچەقۆ هێرشی کردووە و هەوڵی داوە بچێتە نێو پەرلەمانەوە.