Lokman İlhan,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندووه و داننانێت به شه‌رعیه‌تی نیكۆلاس مادورۆ وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یاسای لێبووردن كه بۆ سه‌ربازانیان ئاماده‌كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌دا كه سازی ده‌كه‌ن ده‌یخه‌نه به‌رده‌م كاراكاسییهكان.
له میانی به‌شداریكردنی له میتینگێكدا له مه‌یدانی بۆلیڤار له پایته‌خت، گوایدۆ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی مادورۆ واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.
گوایدۆ باسی له‌وه كرد كه له‌و كۆبوونه‌وه كراوانه‌ی له ناوچه‌كانی كاراكاس سازیاندهكهن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه.
گوایدۆ كه پێشتر داوای پشتیوانی له سوپای ڤێنزوێلا كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه لێبووردن بۆ سه‌ربازان ده‌رده‌كه‌ن، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆدا یاسای لێبووردن كه له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی په‌سه‌ندكراوه له‌گه‌ڵ كاراكاسییهكان تاوتوێی ده‌كه‌ن و، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ش ده‌قی یاسای لێبووردنهكه به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر شه‌قام دابه‌شده‌كه‌ن.