Abdullah Shukur
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2016
عەزاز
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەکانی ناوخۆ وەریگرتووە، گرووپی موعتەسیم و سوڵتان مورادی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ھەردوو گوندی دودیان و ئەلتوکیلی رۆژھەڵاتی شارۆچکەی عەزاز لە ژێر کۆنترۆڵی داعش دەرھێناوە.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردەوە:" کە شەڕ و پێکدادانی توند لە دەوروپشتی گوندەکان لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوی تیرۆریستی داعش رووی داوە".
راشگەیەنرا کە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە تۆپی ھاوەن و دۆشکە ھێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی داعش لە ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی سەر بەو رێکخراوەش کوژراوە.
یەکینەکانی ئۆپۆزسیۆن لەوەو پێش گوندەکانی قەرەکۆپرو، ھەڤارکلیس، بەراغیدیان لە دەستی داعش دەرھێنابوو.