Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
مۆسكۆ
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵی ئاسمانیی فلای دوبه‌ی له‌نزیك شاری رۆستۆڤ ئۆن دۆنی باشووری رووسیا، 61 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
لهڕوونكردنهوهیهكی وه‌زاره‌تی دۆخی لەناکاوی رووسیادا هاتووە "فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing 737-800 كه له دوبه‌یه‌وه به‌ره‌و كارته‌ر به‌ڕێكه‌وتووه، له‌كاتێكدا هه‌وڵی نیشتنه‌وه ده‌دات له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری رۆستۆڤ ئۆن دۆن، سه‌عات 3 و 50 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی رووسیا، له‌نزیك ئه‌و شاره كه‌وتۆته خواره‌وه".
راشیگەیاندووە کە دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌جێدا سووتاوه و له‌كۆی 55 گه‌شتیار و 6 ئه‌ندامی ستافی فڕۆكه‌كه، سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستدا.
باس له‌وه ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای ناله‌باری ناوچه‌كه و ئه‌و توندەبا به‌هێزه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكهكهبووه.
دوای رووداوه‌كه، گه‌شته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه راگیران و ئه‌و فڕۆكانه‌ی روویان له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كرد، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی دیكه ئاراسته‌كران.
ده‌ستبه‌جێ دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.