Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2019
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بهرهرام قاسمی رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جان ئیڤ لۆدریان بۆ سزای نوێ له‌باره‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی ئێرانه‌وه، پێچه‌وانه‌ی گیانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات و دانوستانه سیاسییه‌كانه.
قهسمی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی لۆدریان-ه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ی له حكوومه‌تی پاریس گرت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شێكه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و توانای به‌رگری كردن.
ناوبراو راشیگه‌یاندووه، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌راربێت. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا بڕێكی زۆر چه‌كی قورسیان به وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشتووه و ئه‌مه‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كیی تێكدانی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه.