Muhammed Emin Canik,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
كاراكاس - AA
سه‌رۆكی ڤێنزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ رایگه‌یاند: " ئه‌و كوده‌تایه شكستپێدههێنین كه ئامانجی وه‌لانانی سه‌روه‌ری ڤێنیزوێلایه و دروستكردنی رژێمێكی بووكه‌ڵه‌یه له ڤێنزوێلا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی خۆرئاوایی ئه‌مریكا".
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت میرافلۆرێس رێكیخست، مادورۆ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
مادورۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌لایه‌ن میدیاوه گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دروستكراوه و، گوتی: "وه‌ك كۆماری ڤێنزوێلا له قۆناغێكی نائاساییداین بۆ هه‌بوون و سه‌روه‌ری. میدیای نێوده‌وڵه‌تی یاوه‌ری هه‌وڵی كوده‌تا ده‌كات له وڵات و یاری به راستییه‌كانی ره‌وشی وڵات ده‌كات".
مادورۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له وڵاته‌كه‌یدا هه‌وڵی كوده‌تایه‌ك له ئارادایه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌مریكایه و، گوتی: "ئه‌و كوده‌تایه شكستپێدههێنین كه ئامانجی ده‌ستوه‌ردانه له ژیانی سیاسیمان، وه‌لانانی سه‌روه‌ری ڤێنیزوێلایه و دروستكردنی رژێمێكی بووكه‌ڵه‌یه له ڤێنیزوێلا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی خۆرئاوایی ئه‌مریكا".
مادورۆ دووپاتیكرده‌وه، دژی كوده‌تا ده‌وه‌ستنه‌وه و گوتی، "ئه‌مڕۆ ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین، كه كوده‌تا شكڵێكی هه‌یه كه به گوته‌ی بێ بنه‌ما دهوریدراوه و هیچ بنمایهكی نییه. نه گه‌ل و نه هێزه ئه‌منییه‌كان، رێگه به‌م كوده‌تایه ناده‌ن. خۆمان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی ته‌رخان ده‌كه‌ین".
مادورۆ هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلای كرد و گوتی،"كێشه‌كانی ڤێنیزوێلا په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه. پێویسته ئه‌م كێشانه له‌ماڵێ خۆمان و بێ بوونی ئیمپریالیستی ئه‌مریكی چاره‌سه‌ربكه‌ین".
- بانگه‌واز بۆ ئۆپۆزسیۆن
مادورۆ راشیگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ دیالۆگێك كه سوودی بۆ ڤێنیزوێلا هه‌بێت و گوتی، "ئاماده‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌ییم له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری ڤێنیزوێلادا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات. ئه‌مڕۆ و سبه‌ی و بۆ هه‌میشه ئاماده ده‌بم. ئومێده‌وارم ڤێنیزوێلا له‌و ته‌ڵه‌كه‌یه رزگاری ده‌بێت كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی توندڕه‌وه‌وه سازدراوه و رێگای دیالۆگی ماقول و واتادار ده‌كرێته‌وه".