Rewa Mahmut Hasan
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2016
دوای ئەوەی كە سەرۆكوەزیرانی ئۆكراینا ئارسەنی یاتسەنیوك دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختیان كرد.
هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئۆكراینا كە خاوەنی ٤٣ پەرلەمانتارە، لە رێگەی ماڵپەڕی خۆیانەوە دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران، داوا دەكەن كە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت.
لە راگەیەنراوەكەی ئۆپۆزسیۆندا ئاماژە بەوە كراوە كە دەستلەكاركێشانەوەی یاتسەنیوك بە واتای هەڵوەشانەوەی تەواوی هاوپەیمانێتیەكە دێت كە پێكهاتووە لە ٥ پارت، هاوكات باس لەوەشكراوە كە ماوەی یەک ساڵ و شەش مانگە حكوومەتی هاوپەیمانی زیانێكی زۆری بە دەوڵەت و حكوومەتی ئۆكراینا گەیاندووە.