Hemın Othman Mohammed
08 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
ئه‌نقه‌ره / حه‌له‌ب - AA
دوای ئه‌وه‌ی هێزه میانڕه‌وه‌كانی ئوپۆزسیۆنی سووریا ناوچه‌ی چۆبانبێی باكووری حه‌له‌بیان له ژێرده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌رهێنا، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشڕه‌وی به ئاڕاسته‌ی رووباری فرات له‌سه‌ر هێڵی سفری سنووری توركیا.
له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری سووریا كه پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌ی ئارام رابگه‌یه‌نن، هێزه‌كانی ئوپۆزسیۆن به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویکردن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی ناوخۆییه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی ئوپۆزسیۆن دوێنێ شه‌و گوندی چۆبانبێی-یان له ده‌ست داعش وه‌رگرتۆته‌وه كه نزیكه‌ی 60 كم له جه‌رابلوسه‌وه دووره و ئاڵای داعشیان داگرتووه.
لیواكانی سوڵتان مورات و موتهعهسیم كه له ژێر سایه‌ی سوپای ئازادی سووریادان، له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قی شام و ئه‌حرارولشام كه پاڵپشتی ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن، به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی چۆبانبێی كرد، هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بهفەرماندەیی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پشتیوانیان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌كانی ئوپۆزسیۆن ناوچه‌كانی ته‌ل باڵات، ئه‌حمه‌دیه، كهمالیه، كاساجیك، ته‌ل شه‌عر، دودیان، مارگهل، حازهل، گونده‌كانی یان یابان و كێڵگه‌ی شاهینی نێوان ئه‌عزاز و جه‌رابلوسیان له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگار كردبوو.
سه‌رچاوه‌كانی ئوپۆزسیۆن به ئانادۆڵویان راگه‌یاند: "پێشڕه‌وییه‌كانمان له چۆبانبێی كۆتایی پێ نایه‌ت، له ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ پێشڕه‌وی به‌ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی كه‌ناری خۆرئاوای رووباری فرات".