وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق سوودانی ئەنجام دا
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕوبیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، دۆخی ئەمنیی و پرۆسەی سیاسیی عێراقی تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕوبیۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ سوودانی قسەی کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیيەکەدا، ڕوبیۆ پێزانینی بۆ هەوڵ و سەرکردایەتیی حکوومەتی عێراق لە گواستنەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ناو دامەزراوە ئارامەکانی عێراق و ڕاگرتنیان لەوێ دەربڕیوە، ئەوەش دوای ئەو ناسەقامگیرییەی لەم دواییانەدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویان دا.
هەروەها لە پەیوەنديیە تەلەفۆنيیەکەدا دۆخی ئەمنیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کراوە و، هەردوولا هەڵسەنگاندنیان بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی خێرای ئەو کەسە بیانییانەی لە عێراقن بۆ وڵاتەکانی خۆیان و ڕادەستکردنیان بە دادگا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا باس لە پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت کراوە و، جەخت لەسەر ئیرادەی هاوبەش کرایەوە بۆ ئەوەی عێراق ببێتە کاراکتەرێک کە هاوکار بێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیریی، خۆشگوزەرانیی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ، ئاماژەی بەوە کرد ئەو حکوومەتەی لەژێر کاریگەریی ئێراندا بێت، ناتوانێت بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق بکاتە پێشینەی کارەکانی و، ناتوانێت وڵاتەکە لە ململانێ هەرێمییەکان دوور بخاتەوە و ناتوانێت هاوبەشییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پێش بخات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
