جيهان

ئاکسیۆس: "سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات"

Yasin Yorgancı  | 27.01.2026 - نوێکردنەوە : 27.01.2026
ئاکسیۆس: "سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند ئێران دەیەوێت ڕێککەوتن بکات"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد حکوومەتی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن چەندین جار پەیوەندییان پێوە کردووە و، دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن.

لە لێدوانێکدا بۆ پلاتفۆڕمی هەواڵی ئاکسیۆس، ترەمپ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەری دەستوەردانی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کرد.

ترەمپ باسی لەوە کرد لە نزیک ئێران هێزێکی دەریایی ئەمریکا هەیە گەورەترە لەوەی ڕەوانەی ڤێنزوێلایان کردووە، ئەوەیشی خستەڕوو هێشتا دیپلۆماسیی وەک بژاردەیەک ماوەتەوە.

گوتیشی: "(ئێران) دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن. ئەمە دەزانم. چەندین جار پەیوەندییان کردووە. دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد پێش ئەو جەنگە ١٢ ڕۆژییەی لە حوزەیرانی ٢٠٢٥دا لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕوویدا، توانای مووشەکی ئێران ئاماژە بووە بۆ ئەگەری "هێرشێکی غافڵگیر و وێرانکەر" بۆ سەر ئیسرائیل و، بانگەشەی ئەوەیشی کرد کە لەو سەردەمەدا بە پێدانی گڵۆپی سەوز بە ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی یەکەم هێرش، ڕێگریی لە سیناریۆیەکی لەو شێوەیە کردووە.

ڕاشیگەیاند: "هێرشیان دەکرد، بەڵام یەکەم ڕۆژی جەنگەکە بۆ ئەوان زۆر بێبەزەییانە بوو. سەرکردەکانیان و زۆربەی مووشەکەکانیان لەدەستدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın