جيهان

ئەو تیرۆریستانەی داعش یەپەگە/سەدەگە ئازادی کردن و سوپای سووریا دەستگیری کردنەوە چیرۆکی ئازادکردنیان لە گرتوخانە گێڕایەوە

Muhammed Karabacak  | 22.01.2026 - نوێکردنەوە : 22.01.2026
ئەو تیرۆریستانەی داعش یەپەگە/سەدەگە ئازادی کردن و سوپای سووریا دەستگیری کردنەوە چیرۆکی ئازادکردنیان لە گرتوخانە گێڕایەوە

Haseke

حەسەکە - AA

ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە بۆ بەرپرسیار کردنی حکوومەتی دیمەشق لە حەسەکە ئازادی کردن، باسیان لەوە کرد ئەو کەسانەی دەرگاکانیان بۆ کردوونەتەوە خۆیان وەک سەربازی سووریا ناساندووە، بەڵام بە شێوەزار و شێوەی دەرکەوتنیان دیار بووە ئەو کەسانە یەپەگە/سەدەگە بوون.

لە ڕووداوەکەی ١٩ی کانوونی دووەم لە گرتوخانەی قەزای شەدادی کە ئەندامانی داعشی تێدا دەستبەسەر بوون، تەواوی بەندکراو و دەستگیرکراوان ئازاد کران. لەو کاتەدا لایەنی یەپەگە/سەدەگە حکوومەتی دیمەشق و هێزی هۆزەکانی تۆمەتبار کرد، بەڵام حکوومەت ڕێکخراوەکەی بە بەرپرسیار دانا.

سوپای سووریا کە شەوی هەمان ڕۆژ گەیشتە ناوچەکە، زۆربەی ئەو کەسانە کە هێشتا لە قەزاکە مابوون دۆزیەوە و بۆ لێکۆڵینەوە گەڕاندنیەوە بۆ گرتوخانە.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە گرتوخانەی شەدادی لەو تیرۆریستانەی داعشی پرسی کە دوای ئازادبوونیان و دەستگیرکردنەوەیان لەلایەن سوپای سووریاوە چییان بینیوە؟

وەیسەڵ ئەحمەد مستەفا، کە ساڵی ٢٠١٩ لە قەزای باغۆزی دێرازۆر دەستگیرکراوە و، بۆ ماوەی هەشت ساڵ پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە پچڕاوە، گوتی: "دوای دابەشکردنی ژەمی نیوەڕۆ، لە دوورەوە دەنگی تەقەمان بیست. دەنگی تەقەکە کەمێک لە زیندانەکەوە دوور بوو. دوای ماوەیەک گرووپێک هاتنە ناو هۆڵەکان و دەرگاکانیان کردەوە. خۆیان وەک سەربازی سووریا ناساند، بەڵام من زانیم کە ئەمانە میلیشیای سەدەگەن. شێوەیان دەناسم قژیان کورت و سمێڵیان هەبوو. هەروەها عەرەبییەکەیان لاواز بوو. ئەوانەی ئێمەیان ئازاد کرد بە شێوەزاری کوردی عەرەبی قسەیان دەکرد. زانیم کە سەدەگەن".

مستەفا باسی لەوە کرد دوای هاتنە دەرەوەیان لە گرتوخانەکە، بە ڕێنمایی هۆزە عەرەبەکانی شەدادی خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا کردووە و، گوتی: "پێیان گوتین مەترسن، ڕادەستی سوپاتان دەکەین. ئێوارەش سوپای سووریا ئێمەی وەرگرت".

سەبارەت بەو کەسانەی لە گرتوخانەکە ئازادیان کردبوون، مستەفا گوتی: "بەهۆی قژ، سمێڵ و شێوەزارەکەیانەوە بە ڕوونی زانیم سەدەگەن".

یەکێکی دیکە لە ئەندامانی داعش بە ناوی عەبدولهادی عەلی ئەلئەحمەد، ئاماژەی بەوە کرد ساڵی ٢٠١٧ خۆی ڕادەست کردووە و سەبارەت بە شەوی ١٩ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: "گرووپێک هاتن و دەرگاکانیان کردەوە. وتیان جلەکانتان بگۆڕن و خۆتان ڕادەستی سوپای سووریا مەکەن. کاتێک پرسیمان کێن، وەڵامیان نەدایەوە. نزیکەی چوار کیلۆمەتر لە قەزای شەدادی بە پێ ڕۆیشتین، کەسێک لە خەڵکی ناوچەکە ئێمەی ڕادەستی هێزەکانی سوپای سووریا کرد".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın