جيهان

سەرلەنوێ شەڕ و پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەسەکە و باشووری عەین ئەلعەرەب دەستیان پێکردەوە

Ömer Koparan, Mustafa Deveci  | 20.01.2026 - نوێکردنەوە : 20.01.2026
سەرلەنوێ شەڕ و پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەسەکە و باشووری عەین ئەلعەرەب دەستیان پێکردەوە

Ankara

حەسەکە/منبج - AA

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی لە سووریا، ئەو شەڕ و پێکدادانانەی لە کاتی پێشڕەوی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە و باشووری عەین ئەلعەرەب لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ڕووی دا و بەیانی ئەمڕۆ ڕوەستا، سەرلەنوێ دەستیان پێکردەوە.

بەپێی زانیاریی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە، لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە کە بەیانی ئەمڕۆ ئارامی باڵی بەسەردا کێشا بوو، لە کاتژمێر ١٢:١٥ بە کاتی هەولێر، شەڕ و پێکدادانی ناو بە ناو لە نێوان هێزەکانی سووریا و ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە دەستی پێکردەوە.

شەڕ و پێکدادانەکان لە دەوروبەری چیای عەبدولعەزیز لە باشووری ڕۆژئاوای حەسەکە ڕوو دەدەن.

سوپای سووریا لە چوار خاڵدا جێگیر بووە، کە یەکێکیان دەروازەی ناوەندی شاری حەسەکەیە.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای سووریا تا کاتژمێر ١٣:٠٠ بە کاتی هەولێر، مۆڵەتی داوە بە ڕێکخراوەکە بۆ ئەوەی ئەندامانی لە پردی قەرە قۆزاق بکێشێتەوە، کە ٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ناوەندی شاری عەین ئەلعەرەب دوورە و، منبج و کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکە، سەرلەنوێ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوەکە لە دەوروبەری پردی قەرە قۆزاق و دەروازەی ناحیەی سڕین دەستی پێکردەوە.

لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکوومەتی دیمەشق و یەپەگە/سەدەگە واژوو کرا بۆ گرتنەدەستی کۆنترۆڵی حەسەکە و عەین ئەلعەرەب، سوپای سووریا بەردەوام بوو لە پێشڕەوییەکانی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın