وەزارەتی ناوخۆی سووریا: "یەکەکانمان دەستیان کرد بە چوونە ناو گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرازۆر"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوەتی کە لە نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگەدا واژوو کرا، یەکەکانی سوپا دەستیان کردووە بە چوونە ناو گوندەواری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرازۆر.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە بارەی بابەتەکە، لە ئاژانسی فەڕمی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاوکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "یەکەکانمان لە چوارچێوەی پلانێکدا کە ئامانجی جێگیربوونە لە هەموو شارۆچکە و گوندەکاندا، دەستیان کردووە بە چوونە ناو گوندەواری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرازۆر".
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاماژەی بەوەیش کردووە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی ئەمنیی گشتگیردا نراوە و، ئامانجی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی، موڵک و ماڵی گشتیی و تایبەت و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
