Hüseyin Cem Dağıstanlı
02 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2025
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر شانە نهێنییەکانی داعش کە هاوکات لە ١٤ پارێزگادا بەڕێوەچوو، ٢٦ گومانلێکراو دەستگیر کران.
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە، چەندین کەسیان دەستگیر کردووە کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون و یان پروپاگەندەیان بۆ کردووە و بەشێکیشیان یارمەتی دارایی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیان داوە.
بە پێی ئەو زانیارییەی یەرلیکایا بڵاوی کردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ و بە گشتی ١٤ پارێزگادا بەڕێوەچووە و توانراوە ٢٦ کەس دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی دابگرن.