Emrullah Cesur
05 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی "گورز-٤٨"دا کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ٢٢ پارێزگای تورکیا کرایە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٤٧ گومانلێکراو دەستگیرکران.
یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوە کرد فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتیی کۆماری و سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی جەندرمە لە پارێزگاکانی ئادانا، ئەنتاڵیا، ئایدن، بورسا، جانکیری، ئەلازیغ، ئەرزینجان، غازی عەنتاب، گیرەسون، هاتای، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، قەهرەمانمەڕەش، قەیسەری، کرککالە، کرشەهیر، کوتاهیا، مێرسین، ئۆردو، عوسمانییە، شانڵیئورفا و یۆزگات ئۆپەراسیۆنی گورز-٤٨یان کردووەتە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤٧ گومانلێکراو دەستگیرکراون، کە دەرکەوتووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکیان ئەنجامداوە و پشتگیری داراییان بۆ ڕێکخراوەکە دابینکردووە.