Aykut Karadağ
04 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بڵاویکردەوە کە سەرۆکی شارەوانی بەیکۆز، عەلائەدین کۆسەلەری لەکارەکەی دوورخراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە عەلائەدین کۆسەلەر بە تۆمەتی "ساختەکاری لە تەندەردا" لەلایەن دادگای بەیکۆزەوە لە چوار ئاداری ٢٠٢٥دا بە بڕیاری ژمارە ٦٦|٢٠٢٥ی لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەپێی ماددەی ١٢٧ی دەستوور و ماددەی ٤٧ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣ کۆسەلەر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەشێوەیەکی کاتی لەکار دوورخراوەتەوە.