Muhammed Boztepe
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە، رێگەیان نەداوە وەزیری بەرگریی یۆنان، پانۆس کامێنۆس بە کەشتییەکی مووشەکهەڵگر کە بە مەبەستی ئاراستەکردنی تاجە گوڵینە هاتبوو لە ناوچەی کارداک نزیک بێتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، وەزیری بەرگریی یۆنان، پانۆس کامێنۆس بە کەشتییەکی مووشەکهەڵگر بە مەبەستی ئاراستەکردنی تاجە گوڵینە رووی لە ناوچەی کارداک کرد، بەڵام لە لایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە رێگەی پێنەدرا لە ناوچەکە نزیک بێتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، شاندەکەی یۆنان بێ ئەوەی هیچ گرژییەک درووست بکەن، کەناراوەکانی تورکیایان جێهێشتووە.