Salih Bilici
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
چۆروم - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتارێکدا کە لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە چۆروم پێشکەشی کرد، رایگەیاند ''ئەم دەوڵەتە لەبەرامبەر ستەمکاردا دڵرەق و لەبەرامبەر ستەملێکراودا میهرەبانە، گەلێکی میهرەبانە. بێگومان خزمەتی ئەو بێ توانایانەی کە تا دوێنێ دەیانگوت 'پشتمان بە یەپەگە و پەیەدە بەستووە' و هەڕەشەیان لە دەوڵەتەکەمان دەکرد، بە ئاسایی وەردەگرین''.
گوتیشی: ''ئێوارەی دوێنێ بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ هاوژینی یەکێک لەو برایانەمان کرد کە ئێستا بەدەست تیرۆریستانەوەیە. پێی گوتم 'سەرکۆمارم، هاوسەرەکەم بە زیندوویی یان بە شەهیدی، با بمدەنەوە و ئێوە من بدەنە ئەوان'. منیش پێم گوت 'ئێمە هەموو جۆرە هەنگاوێک دەهاوێژین. زۆر کەسی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییەمان بەدەستەوەیە، کۆبوونەوەکانمان دەکەین'. ئێمە هەرچییەکمان کردووە دەیکەین و ئینشائەڵڵا پێیان دەگەین. کەمێک ئارامگر بن. کاتێک کە هاوسەری برا زیندوو یان شەهیدەکەی من بەوشێوەیە بیردەکاتەوە، ئەی بەدڕەوشتان، ئەی بێ نرخەکان، ئێوە قسەی چی دەکەن؟ ئێوە مامەڵەی چی لەگەڵ ئێمەدا دەکەن؟ با پرۆفیسۆر، مامۆستای زانکۆ و هونەرمەنیش بیت، چ دەگۆڕێ؟ ئێوە بەناو هونەرمەندن. ئێمە لێرەدا قسە نەکەین ئەی لە کوێ قسە بکەین. لێرەدا وشەکان چیتر کاریگەرییان نامێنێت، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت''.
بەر لە کۆنگرەکەش لە گووتەیەکدا بۆ هاووڵاتییان، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''کەمێک بەر لە ئێستا لەگەڵ فەرماندەدا قسەم کرد، پێی گوتم 'ئینشائەڵڵا دوای کەمێکی دیکە گردی بورسایا پاکدەکەینەوە' ''.