له ئیدلب رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كان
لە سووریا فڕۆکە جەنگییەکانی سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا هێرشی ئاسمانیی چڕیان کردە سەر ناوچە نیشتەجێبوونی مه‌ده‌نی لە سنوورەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب و له ئاكامدا پێنج مەدەنی کوژران و لانیكه‌م ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
İdlib
ئیدلب - AA
لە سووریا فڕۆکە جەنگییەکانی سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا هێرشی ئاسمانیی چڕیان کردە سەر ناوچە نیشتەجێبوونی مه‌ده‌نی لە سنوورەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب و له ئاكامدا پێنج مەدەنی کوژران و لانیكه‌م ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
رژێم و پشتیوانانی هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر شارۆچکەكانی مەعرەت نو‌عمان و سه‌راقیب، ناحیەی تەمانیە و گوندەکانی به‌شیریه، توح، ته‌ل مه‌نیس و مه‌عار شیمارین لە سنووری پارێزگای ئیدلب، هەروەها ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی مۆریک سەربە پارێزگای حه‌ما.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئیدلیب (كڵاو سپییه‌كان)ه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له‌و هێرشانه‌دا كه له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و تا ئێستا ئه‌نجام دراون، پێنج کەس کوژراون، له‌وانه‌یش دوو كه‌س له گوندی به‌شیریه، كه‌سێك له توح، كه‌سێك له مه‌عار شیمارین و كه‌سێكیش له ته‌ل مه‌نیس، هه‌روه‌ها لانیكه‌م ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه نه‌خۆشخانه‌ی رەحمه‌ت له ته‌ل مه‌نیس خاپوور بوو.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر توح و ته‌ل مه‌نیس سه‌ربه رووسیا بوون.
- دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته تا ئێستا به قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆن ناسراوه. ناوه‌ندی شاره‌كه كه له‌ئێستادا به‌و ئاواره ناوخۆییانه‌ی روویان تێكردووه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س.
ئیدلب له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و ناوچه‌نه‌دا دێت كه ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانی رژێم.
رووسیا، ئێران و توركیا له كۆبوونه‌وه‌كانی رۆژانی ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا له ئاستانا، ئیدلب و ده‌ورووبه‌ریان به ناوچه‌ی ''كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب'' راگه‌یاند.
به هۆی ئه‌وه‌ی رژێم ناو به ناو ئاگربه‌سته‌كه‌یانی پێشێل ده‌كرد، رووسیا و توركیا رێككه‌وتنێكی دیكه‌شیان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له شاری سۆچی رووسیا واژووكرا، هێزه‌كانی رژێم به هاوكاری پشتیوانانی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی له ٢٦ی نیسان-١٩ی ئاب كردوویه‌نه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، لانیكه‌م ٨٤٣ كه‌سی مه‌ده‌نی کوژراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن