Muhammet Tarhan
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پرسە دووقۆڵیی و ناوچەییەکانی کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانەوە بەدەست ھاتوون، چاوشئۆغڵو و بڵینکن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جگە لە پەیوەندی دووقۆڵی، تاوتوێی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی فەڵەستین، ئەو پێشھاتانەی کە لەدوای ئاگربەستەکەی غەززەوە روویانداوە، ئەفغانسان، ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ سووریا و پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرا.