Halil İbrahim Sincar
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2021
ماردین - AA
شەپۆلی خۆڵبارین لە شاری ماردین-ی تورکیا ژیانی راگرتووە.
لە ماردین، بەھۆی خۆڵبارینەوە بەتایبەتی لە ناوەندی شار و چەند ناوچەیەکی سەر سنووری سووریا، ئاستی بینین زۆر کەمبووەتەوە، بەم هۆیەوەش کێشەی ھاتوچۆ بۆ ئۆتۆمبیلەكان دروستبووە.
بەرپرسەکان، ھۆشداريان دايە ھاووڵاتیانیان لە مەترسییەکانی وەکو کەمبوونەوەی کوالیتی ھەوا و ئەو رووداوانەی کە بەھۆی کەمی ئاستی بینینەوە روودەدات و داوایان لێکردن کە وریابن و خۆیان ئامادەبکەن و پێیان راگەیاندن ئەگەر ناچار نەبن لە ماڵەکانیان نەچنەدەرەوە.
وا چاوەڕوان دەکرێت لە نیوەی شەودا خۆڵبارینەکە کەم ببێتەوە.