Osman Öksüz
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ماردين - AA
لە ماردين لە ئەنجامى هەوڵەكانى قايلكردن لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە، خێزانێكى ديكە بە كوڕە هەڵاتووەكەيان بۆ نێو ریزهكانی پەكەكە، شادبوونەوە.
لە ئاكامى هەوڵەكانى قايلكردن كە لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر سەربە بەڕێوەبەرايەتى گشتيى پۆليسى پارێزگاى ماردين و بە هەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرايەتى هەواڵگریی بهڕێوهبرا، ڤ. ب لە ريزى رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە/كەجەكە هەڵات و له دەوازەى سنوورى خابوور لە شارۆچكەى سلۆپى سهربه پارێزگاى شڕنەخ خۆى رادەستى هێزە ئەمنييەكان كردەوە.
لە رێگەى بەڕێوەبەرايەتى هۆبەى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆرەوە، ڤ.ب بە دايك و باوكى شادكرایهوه.