Muhammed Ali Kamal
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
سلێمانی- AA
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، تاوتوێی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكاریى و هاوبه‌شيى ئابووریى كراوه.
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، نێچيرڤان بارزانی له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، كۆبووه‌ته‌وه.
باس لهوهشكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابووریى كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خستووه‌ته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هه‌ردوولا پوختهيهكيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وباره‌يه‌شه‌وه، سه‌ركۆماری توركيا دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمهتيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌شكردووه كه له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كراوه، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خراونه‌ته به‌ر باس.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتیى، هه‌وڵه‌كان بۆ سهقامگيريى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه.