Abdulhameed Husseın Karam
25 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2025
ھەولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە ڕێورەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان، بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کە لە ھەمان کاتدا نوێنەرایەتیی عێراقیش دەکات، سبەی شەممە لە ڤاتیکان لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن لە پاپا فرەنسیس بەشدار دەبێت کە لە سەرانسەری جیھانەوە، بەشداریی تێدا دەکرێت".