نێچیرڤان بارزانی: "پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان دەکەم"

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جيهانيى کرێکارانه‌وه، پیرۆزبایی لە کرێکارانی هەرێم، عێراق و جیهان و ڕێكخراوه‌كانيان دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە. ڕه‌نج و كۆشش و ماندووبوونيان لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵات‌دا، بەرز دەنرخێنیت.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا ڕەواکانیان له هەرێم دەکاتەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکات لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنياييى گوزه‌ران و ژیانيان، مسۆگه‌ر بکات.
سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە کە بە ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و كرێكارانه به‌بيرده‌هێنينه‌وه کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێت چاودێريی خێزانەکانیان بکەن و هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستيان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن