عێراق

پێشوازی شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی

- "فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایين پێشهاتە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتييه‌كانى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا بيروڕايان ئاڵوگۆڕ کرا".

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 27.04.2025 - نوێکردنەوە : 28.04.2025
پێشوازی شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی

Arbil

هەولێر - AA

شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازی کرد لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان - عێراق نێچیرڤان بارزانی.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەردانێک گەیشتە شانشینی ئوردنی هاشمی و لە لایەن شا عەبدوڵڵای دووەمەوە پێشوازی لێکرا.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، "لە کۆبوونەوەکەدا، پته‌وكردنى زياترى پەیوەندییەکانی شانشینی ئوردنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی هاوکاری لە بوارەكانى سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا، تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایين پێشهاتە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتييه‌كانى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا بيروڕايان گۆڕييه‌وه".

هەروەها هاتووە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی قووڵی خۆی بۆ هەڵوێسته‌كانى شانشینی ئوردنی هاشمی له‌ پشتگيرى بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها پەیوەندییە مێژوویييه‌كان و دۆستايه‌تيى نێوان هەردوولاى به‌رز نرخاند".

لەبەرامبەردا شا عەبدوڵڵای دووەم خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى پەیوەندییەکان و هاوکاريی هاوبه‌ش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها داكۆكی لە پابه‌نديى ئوردن بۆ پشتگيريى هه‌ر هەنگاوێک کرد کە ئاسايش و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ گەلانی ناوچەکە بەهێز بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن