Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2025
هەولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە باران هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی کردووە کە، نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت تا ئەمڕۆ ئێوارە ڕۆژی شەممەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و نمە باران تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە لاوازی دەمێنێتەوە پاشان کۆتایی دێت.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرمی لە هەرکام لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە نێوان ١١ بۆ ١٢ پلەی سیلیزیدا دەبن.
بە هۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە ڕووی لە بەشێک لە عێراق کردووە، لە هەندێک ناوچە لافاو هەستا و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە و هاوکات بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس.