هه‌ڵمه‌تێكی خۆبه‌خشانه له سلێمانی؛ ده‌یان تۆن هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی چه‌مچه‌ماڵ کۆکرایەوە
- تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی به گه‌رمی به‌شدارییان له‌م هه‌ڵمه‌ته مرۆییه‌دا كردووه و له ئه‌نجامدا ده‌یان تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویست كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی لافاوه‌كه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری، له بینای مۆزه‌خانه‌ی "ئه‌منه سووره‌كه"ی شاری سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی به گه‌رمی به‌شدارییان له‌م هه‌ڵمه‌ته مرۆییه‌دا كردووه و ،له ئه‌نجامدا ده‌یان تۆن خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویست كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ژیار عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، كه یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه ڕایگه‌یاند: "سوپاس بۆ خودا، له دوێنێوه تا ئێستا له شاری سلێمانی، به هه‌زاران خێرخوازی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی له گشت چین و توێژه‌كان به ده‌نگمانه‌وه هاتوون و هاوكارییه‌كی زۆر باشیان بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری هێناوه".

ژیار باسی له‌وه كرد كه هاوكارییه‌كان جۆراوجۆرن و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ناوماڵ ده‌گرێته‌وه، وه‌ك گه‌رمكه‌ره‌وه، دۆشه‌ك، به‌تانی، و خۆراك. گوتیشی: "ئێمه‌ش خۆبه‌خشانه به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و متمانه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی شایسته ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه بگه‌یه‌نینه ده‌ستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساته‌دا لێیان قه‌وماوه".
شایه‌نی باسه، به‌هۆی لافاوه به‌هێزه‌كه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و، ئاو و قوڕ و لیته چووه نێو سه‌دان ماڵی ناو قه‌زاكه و زیانێكی ماددی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

