سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایکڵ ڕیگەس کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوی ئۆفیسی سەرۆکوەزیران، "لە دیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە، کردنەوەی کۆمەڵگەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، نیشانەی پابەندبوونی وڵاتەکەیەتی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. دووپاتیشی کردەوە کە خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمریکایین لە کوردستاندا".
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا لە قۆناخە جیاجیاکاندا کردووە و ئامادەيی هەرێمیشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا بە توندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد.
دۆخی گشتی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
