وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو گرێبەستی سەربازیی لەگەڵ سعوودیە پەسەند کرد
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو گرێبەستی سەربازیی کە لەگەڵ سعوودیە واژووکراون، پەسەند کرد.
Washington DC
واشنتۆن ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو گرێبەستی سەربازیی بە بەھای یەک ملیار دۆلار لەگەڵ سعوودیە واژووکراون، پەسەند کرد.
لە چوارچێوەی گرێبەستەکاندا، ئەمریکا پارچەی یەدەگ تایبەت بە چاککردنی ھێلیکۆپتەر و خزمەتگوازرییەکانی ڕاھێنان و مەشقپێکردن لەسەر فڕۆکە پێشکەش بە سعوودیە دەکات.
ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی و بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دوو گرێبەستی بۆ فرۆشتنی چەک و پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییەکانی ڕاھێنان و مەشقپێکردن لەسەر فڕۆکە بە سعوودیە، پەسەند کردووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر سعوودیە دوای لە ئەمریکا کردبوو کە فڕۆکەی "F-35"ی پێ بفرۆشێت.
لە مانگی تشرینی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەی "F-35" بە سعوودیە دەفرۆشن.
