Sefa Şahin
21 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١٨ هەزار و ٨٤٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی نۆ هەزار و ٥٢٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢١٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١٨ هەزار و ٨٤٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی نۆ هەزار و ٥٢٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢١٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٨٤٦ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ٨٥٢ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ چوار مليۆن و ٩٩٨ هەزار و ٦٣٩ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٥١ مليۆن و ٩٥٠ هەزار و ٧٢٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە پێنج مليۆن و ١٦٩ هەزار و ٩٥١ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٥ هەزار و ٨٤٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٩٧٧ نەخۆشن.